تەرمی مامۆستا محەمەد کەریم یوسفی ئەسپاردەی خاک کرا

بە ئامادەبوونی چەند هەزار کەس لە خەڵکی پارێزگای کوردستان تەرمی مامۆستا محەمەد کەریم یوسفی زانای پایەبەرزی کورد ئەسپاردەی خاک کرا.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی ۲۱ی بەفرانبار  تەرمی پیرۆزی حاجی مامۆستا مەلا محەمەد کەریم یوسفی زانای بەناوبانگی کوردستان لەسەر دەستی خەڵک و مامۆستایانی ئایینی کورد لە گۆڕستانی شێخ محەمەد باقر غەیاسی شاری سنە نێژرا.

چەند هەزار کەس لە خەڵک و مامۆستایانی ئایینی لە شار و گوندەکانی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەوە بەشداریی ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرم و بە خاک سپاردنی تەرمی ئەم زانا گەورەیەیان کرد.

بەرپرسانی باڵای پارێزگا و نوێنەرانی کوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیش بەشداریی ئەم ڕێوڕەسمە بوون.

مامۆستا مەلا کەریم یوسفی دوێنێ ئێوارە لە ماڵی خۆیدا لەبەر نەخۆشی و پیری کۆچی دوایی کرد.

News Code 24242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =