ڕاپۆرتی پێنتاگۆن بە کۆنگرە و سێنا سەبارەت بە سووریا و داهاتووی کوردەکان

بڕێک لە بەرپرسانی وەزارەتی برگری ئەمریکا بە ئامادە بوون لە کۆنگرە و سێنای ئەو وڵاتە، ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی کشانەوەی ٢٠٠٠ هێزی سەربازی لە سووریایان پێشکەش کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی لە ناکاوی کشانەوەی ٢٠٠٠ هێزی سەربازی خۆی لە سووریا، تورکیای خۆشحاڵ کرد و کوردەکانی سووریا کە هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەڕی داعش بوون و بە کشانەوەی ئەمریکا ئەگەری هەیە تورکیا هێرشیان بکاتە سەر، نیگەران بوون.

شتێک کە زیاتر لە هەر شتێک بووە هۆی ناڕوونیەکان، قسە بەرز و نزمەکانی بەرپرسانی ئەمریکی و لەوانە ترامپ سەبارەت بە پاراستنی کوردەکان تەنانەت پاش کشانەوەی هێزەکان لە سووریا بووە.

میلیتاری تایمز ڕاپۆرتی دا کە چەند کەس لە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە چوونە باڵەخانەی کۆنگرە و سێنا تا لە سەر کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان شرۆڤە بدەن و وڵامی ناڕوونییەکان بدەنەوە بەڵام وا دیارە نە نوێنەرانی پارتی دیمۆکرات و نە نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتداری کۆماری خواز لە شرۆڤەکان ڕازی نەبوون.

بڕێک لە نوێنەرانی سێنا وەکوو جین شاهین کە ئەندامی کومیتەی هێزە چەکدارەکان و کاروباری دەرەوەیە، لە ئەوەی کە گەڵاڵەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا دەبێتە هۆی خاڵی کردنی پشتی کوردەکانی ئەو وڵاتە و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا و بەهێز بوونەوەی ڕووسیا، ڕەخنەیان گرتووە.

بڕێک لە پەرلەمانتارەکانی دوو مەجلیسی ئەمریکا هۆشدارییان داوە کشانەوەی ئەمریکا بە بێ پلانی پتەو، پاشهاتی قورسی بە دواوە دەبێت.

بە ئەمەوە، نوێنەرەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ڕاپۆرتەکەی خۆیان بە مەجلیسەکانی ئەو وڵاتە، نوێنەرەکانی ئەو وڵاتەی دڵنیا کردووەتەوە کە لە گەڵاڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە سەر پاڵپشتی لە هێزە کوردی و عەرەبەکان کە لە پاڵ واشنتۆن لە گەڵ داعش شەڕیان کرد، جەخت کراوە.

بڕێک لە نوێنەرەکان لە ڕەوتی قسەکانی خۆیان پاش ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن، داوایان لە دەوڵەت کردووە لە ڕەوتی کشانەوەیاندا هەوڵ بدەن بۆ پاڵپشتی و پاراستنی کوردەکان کە بە وتەی بڕێک لە نوێنەرەکان، دەینیان بە سەر ئەمریکاوە هەیە.

News Code 24241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =