ئەمریکا پڕۆسەی چۆڵ‌کردنی خاکی سووریای دەستی پێکرد

سەرەڕای پێداگریی بۆڵتۆن بۆ مانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا تا کاتی دڵنیابوون لە هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە کوردەکان، بەرپرسانی پێنتاگۆن لە دەسپێکی پڕۆسەی چووڵ‌کردنی سووریا بە پێی پلانی دیاری کراو هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، ویلایەتە یەکگرتووەکان پڕۆسەی دەرچوون لە سووریای بە بردنە دەرەوەی هەندێک لە جیهازاتی سەربازیی دەست پێکردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەکگرتووەکان وێرای پشت‌راست کردنەوەی هەواڵی گواستنەوەی جیهازات لە سووریا، بە هۆی باری ئەمنیی پرسەکە خۆی بوارد لە خستنەڕووی وردەکاریی زیاتر.

هەواڵدەریی ئانادۆلوی تورکیاش لە هەواڵێکی هاوشێوەدا و لە زمانی بەرپرسێکی پێنتاگۆن کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، پڕۆسەی بردنەدەرەوەی جیهازاتی ئەمریکی لە سووریای پشت‌ڕاست کردەوە.

هاوکات واڵ ستریت ژۆڕناڵ رۆژی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا لە ڕەوانە کرانی گرووپیی پاپۆرەگەلی جەنگی بە پێشەنگیی کۆپاپۆرەی یوو ئێس ئێس کیرسارج بەرەو رۆژهەڵاتی ناڤین بۆ گواستنەوە و گەڕاندنەوەی سەربازان و جیهازاتی ئەمریکی هەواڵی دا.

بە وتەی ئەو رۆژنامەیە، سەرەڕای لێدوانەکانی جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانیی کۆشکی سپی کە وتبووی تا کاتێک تورکیا گەڕەنتی نەدات کە هێرش ناکاتە سەر کوردە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە سووریا، ئەمریکا لە سووریا ناچیتە دەرێ، پڕۆسەی دەرچوونی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتە دەستی پێکردووە و بەرپرسانی پێنتاگۆن ڕایانگەیاندووە کە هیچ فەرمانێکی نوێیان پێنەگەیشتووە و بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی پلانی دیاری کراو.

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری لەوبارەیەوە بە واڵ ستریت ژۆرناڵی ڕاگەیاند کە هیچ شتێک نەگۆڕاوە و ئێمە هیچ فەرمانێکمان لە بۆڵتۆن پێ نەگەیشتووە.

لە لایەکی دیکەوە کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی CNN بە ئاماژە بە جموجۆڵی فرۆکە و پاپۆری نەفەربەری ئەمریکی بەرەو سووریا و پشت‌ڕاست کرانەوەی ئەو هەواڵە لە لایەن بەرپرسانی ئاگاداری واشنتۆن، باسی لە دووبەرەکی لە پرسی بردنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا لای دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان کرد.

News Code 24239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =