سەبارەت بەڕێژەی هەناردەی نەوت لەگەڵ کەس گفتوگۆ ناکەین

وەزیری نەوتی ئێران دوای سەردان بۆ عێراق ڕایگەیاند: ئامادە نین سەبارەت بەڕێژەی هەناردەی نەوت لەگەڵ کەس گفتوگۆ بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆ بووەوە و ڕایگەیاند کە توانای زیاد کردنی ڕێژەی هەناردە کردنی گازی سروشتی بۆ عێراقمان هەیە.

ئەو سەبارەت بە گەڕۆکانی ئەمریکا وتی: وڵاتەکەی پابەندی سزاکانی ئەمریکا نابێت و ئەو سزایانە نایاساین.

زەنگەنە جەختی کرد: ئێران پابەندی ئەو سزایانە نابێت و وڵاتەکەی باسی رێژەی هەناردەی نەوت و ئاراستەی هەناردەکەی لەگەڵ کەس ناکات.

وەزیری نەوتی ئێران ئاماژەی دا: هیچ ئاستەنگێک نییە بۆ زیاد کردنی رێژەی هەناردەی گازی سرووشتی ئێران بۆ عێراق و توانای تەواومان بۆ زیاد کردنی رێژەکە هەیە.

  هاوکات لەم دیدارە وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی تاکوو ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر کیڵگە هاوبەشەکانی نێوانیان.

شایانی باسە کە ئەمریکا عێراقی لە هاوردە کردنی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە مەعاف کردووە، بەڵام هاوکات گوشار دەکات کە بەغدا سەرچاوەی دیکە بۆ کڕینی وزە دابین بکات.

News Code 24238

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =