لیکۆڵینه‌وه‌ له‌ سەردانی لێژنە عێراقییەکە بۆ ئیسڕائیل دەکرێت

سەرۆکی پارلمانی عێراق فەرمانی دا تاکوو لێژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژەنە عێراقییەکە بۆ ئیسڕائیل بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فورات نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پارلمانی عێراق فەرمانی دا تاکوو لێژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژەنە عێراقییەکە بۆ ئیسڕائیل بکات.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر سەرچاوە زایۆنییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لێژنەیەکی عێراقی سەردانی ئیسڕائیلی کردوووە تاکوو دانوستان لەگەڵ زایۆنییەکان بکەن.

وەزارەتی دەرەوای ئیسڕائیل ڕۆژی یەکشەمە پاگەندەی کرد کە ۳ لێژنەی ۱٥ کەسی عێراق ساڵی ۲۰۱٨ سەردانی تلاڤیڤیان کردووە.

News Code 24237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =