کۆریای باشوور دیسان نەوت لە ئێران دەکڕێت

کۆریای باشوور لە دوای ئەوەیە کە جارێکی دیکە لە ئێرانەوە نەوت هاوردە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، کۆمپانیای ئێس کەی ئینوویشن ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە تاکوو جارێکی دیکە لە ئێران نەوت بکڕێت.

بەرپرسی ئەم کۆمپانیایە وتی کە بە‌هۆی مەعافییەتەکانی ئەمریکا، دەتوانێت نەوت لە ئێران هاوردە بکات و هەر لەمبارەشەوە دانوستانەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی دەست پێ کردووە.

بڕیار وایە کە ئەم کۆمپانیا کۆریاییە ڕۆژانە تاکوو ۲۰۰ هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمی گازیی لە ئێران بکڕێت.

کۆریای باشوور سێهەمین کڕیار نەوت و گەورەترین کڕیاری گازی ئێرانە، ئەم وڵاتە و ۷ وڵاتی دیکە لە لایەن ئەمریکا لە گەماڕۆکان بۆ ماوەی ٦ مانگ بەری بوون.

News Code 24236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =