مامۆستا مەلا محەمەد کەریم یوسفی کۆچی دوایی کرد

زانای بەناوبانگی کورد، مامۆستا مەلا محەمەد کەریم یوسفی (سوورەزە) لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە ۲۰ی بەفرانبار، مامۆستا مەلا محەمەد کەریم سوورەزە بە هۆی نەخۆشی و پیریەوە لە ماڵی خۆی لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

ئێستا خەڵکێکی زۆر لە سەرانسەری پارێزگای کوردستان و بە تایبەت شاری سنەوە هاتوون و لە بەردەم ماڵی مامۆستا و لە بەر مزگەوتی شێخ سەلیمی سنە کۆبوونەتەوە و داخداری کۆچی ئەم زانا پلەبەرز و خواناسەن.

بڕیارە سبەینێ هەینی دوای نوێژی جومعە لە مزگەوتی دارولوئیحسانەوە تەرمی پیرۆزی مامۆستا بەرەو گۆڕستانی شێخ محەمەد باقر بەڕێ بکرێت و هەر لەوێ بنێژرێت.

News Code 24235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =