لێبوردنی ٢٤ هەزار هاووڵاتی سووری هەڵاتوو لە بەر سەربازی

ژینڕاڵێکی ڕووسیا لە لێبوردنی ٢٤ هەزار کەس لە ڕاکردووان لە خزمەتی سەربازی لە سووریا لە لایەن بەشار ئەسەدەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، سەرچاوەگەلی ڕووسی لە لێبوردنی ٢٤ هەزار کەسی سووری لە لایەن سەرۆک کۆماری ڕووسیاوە هەواڵیان دا.

لەمناوە ژینڕاڵ سێرگەی سولۆماتین سەرۆکی ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سووریا وتی: لە پێناو فەرمانی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە بەرواری ٩ی ئاکتەوبری ٢٠١٨، نزیکەی ٢٣ هەزار و ٩٢٤ کەسی ڕاکردوو لە خزمەتی سەربازی، بەر لێبوردن کەوتن.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە پێشێل کرانی ئاشکرای ئاگربڕ لە ناوچەی ئارام و دوور لە شەڕی ئەدلەب لە لایەن گرووپگەلی ملیشیایی لە رۆژی ڕابردوو کرد کە بە وتەی ناوبراو ڕانەگەیێندراوە.

News Code 24234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =