سەبارەت بە دژایەتی ئێران لە گەڵ سیسی قسەمان کرد

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ هاویا مسرییەکەی خۆی هەڵوێستە دوژنکارانەکانی لە دژی ئێران دووپات کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ سامح شوکری هاوتا مسرییەکەی خۆی لە قاهرە وتی: ئەو گرنگە کە بۆ یەکەم جار سسەردانی مسر دەکەم و لە عەبدول فەتاح سیسی سەرۆک کۆماری مسر بە بۆنەی میوانداری لە من و لیژنەی هاوڕێمەوە دەست خۆشی دەکەم.

ناوبراو زیادی کرد: شەڕی ئەمریکا و د مسر دژی داعش درێژەی هەیە و ئێمە پێکەوە بۆ چارەسەری پرسە ناوچەییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کار دەکەین. ئەمڕۆ لە گەل عەبدول فەتاح سیسی دیدارم کرد و بە بۆنەی هەوڵەکانی مسر لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزم و تونددەڕەوی و بەرگری لە ئازادی ئایینی دەس خۆشیم لە ناوبراو کرد. دۆخی لیبیاشمان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد: من لە گەڵ لایەنی مسری لە سەر هەوڵەکان بۆ بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ ئێران و دەستێوەردانەکانی و چالاکییە تیرۆریستییەکانی قسەم کرد.

پەمپئۆ وتی: کێشەیەک لە هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر کشانەوە لە سووریا بوونی نییە.

لە لایەکی ترەوە سامح شوکری وتی: لە سەر پێوەندییەکانی نێوان مسر و ئەمریکا جەخت کرا.

ناوبراو وتیشی: ئێمە ڕێگاکانی پاڵپشتی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان لە شەڕی بەربڵاو دژی تیرۆریزم قسەمان کرد. من لە پەمپئۆ بە بۆنەی یارمەتییەکانی ئەمریکا بە مسر دەست خۆشیم کرد و لە سەر زەروورەتی درێژە دان و زیاد کردنی ئەو یارمەتییانە جەختمان کرد و هەروەها لە سەر برێوە بردنی گفتوگۆی ستراتیژی مسر و ئەمریکا لە ئەمساڵی زایینی جەختمان کرد.

سامح شوکری جەختی کرد: ئێمە ڕێگاکانی بەرگری لە دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەکە لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی و دۆخی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا، لیبیا و یەمەنمان خستە بەر باسەوە. ئێمە لە ئەم دیدارەدا لە سەر زەروورەتی بەربەرەکانێ لە گەڵ هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە بۆ پەرەپێدان بە دزەی خۆیان جەختمان کرد

News Code 24232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =