هۆشداریی تورکیا بۆ دەستپێکی ئۆپراسیۆنی بەپەلە لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتوویە کە پێوەندیەک لە نێوان ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا و کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەنی شەفەق، مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕۆخانەی فورات، پێوەندیەکی بە کشانەوەی سەربازی ئەمریکا لە سووریا نییە.

چاوش ئوغڵوو لە هەمان کاتدا زیادی کرد کە بڕێک لە گرووپەکان لە ناوخۆی ئەمریکا لە هەوڵدان بۆ دروست کردنی کێشە لە ڕەوتی کشانەوەی سەربازی ئەمریکا لە سووریا.

چاوش ئەغڵوو هەروەها لە داواکاری ئەمریکا بۆ یارمەتیدانیان لە لایەن تورکیاوە بۆ یارمەتی لۆجستیکی بۆ کشانەوەی لە سووریا هەواڵی دا، بەڵام هەروا هۆشداریی داوە کە وڵاتەکەی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سووریا ئیزن لە کەسێک ناگرێت و لە ئەگەری ڕاگرتنی کشنانەوەی ئەمریکا لە سووریا، ئۆپراسیۆنی سەربازی زۆر بە پەلە دەست پێدەکرێت.

ئەگەرچی مانگی رابردووی زایینی ترامپ لە کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا هەواڵی دا، بەڵام دژایەتییە ناوخۆییەکانی ئەمریکا لە سەر ئەو پرسە زیادی کردووە و بڕێک گرووپە سیاسییەکانی ئەمریکا دژی کشانەوەی ئەو وڵاتە لە سووریان.

News Code 24231

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =