مەسعوود بارزانی: چارەنووسی کوردی سووریا جێگای نیگەرانییە

ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا و دۆخی کورد لەم ناوچە نیگەرانی خۆی بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی لە شاری هەولێر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبۆوە و هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە لە عێراقدا دەرفەتێكی تازە لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی هاوبەشی  هەرێم و بەغدا دەمێنێتەوە.

 لە كۆبوونەوەكەدا كە دۆگڵاس سلێمان باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ ڤاگین كونسووڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێریش ئامادەی بوون.

گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا  و شەڕی دژی تیرۆر كرا و  هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە لە عێراقدا دەرفەتێكی تازە لە ئارادایە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا .

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێزانینی هەبوو بۆ كاری هاوبەشی ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە بووە هۆی بەدەستهاتنی سەركەوتن و جەختیشی لە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی كردەوە.

لای خۆیەوە مەسعوود بارزانی سوپاسی ئەمەریكای كرد كە لەشەڕی دژی تیرۆریستان پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بووە و ئاماژەیشی بەوەدا كە بەهۆی هەماهەنگیی نێوان سوپای ئەمەریكا و هێزی پێشمەرگە سەركەوتنی زۆر گەورە لە شەڕی دژی تیرۆر بەدەست هاتووە.

 سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە كەشوهەوای سیاسیی تازە لە عێراق ئەوەی دووپاتكردەوە كە هەرێمی كوردستان هەمیشە بڕوای وا بووە كە گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكات. هیوای ئەوەیشی خواست كە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چیتر بە هەڵواسراوی نەمێننەوە.

بارودۆخی سووریا تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ستراتیژیی وڵاتەكەی لە سووریا و بڕیاری كشانەوە و كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكای لە سووریا بۆ بارزانی شی كردەوە.

 پەیوەست بە بارودۆخی سووریا بارزانی نیگەرانیی خۆی لەبارەی چارەنووسی گەلی كورد لە سووریا ڕاگەیاند و داوای كرد كە گۆڕانكاری و پێشهاتە تازەكان نەبنە هۆی ئەوەی گەلی كورد لە سووریا چیتر تووشی ئازار و زیان ببێت.

News Code 24222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =