ئه‌مریكا هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر ڕایگەیاند: ئەمریكا وه‌ك هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا پەمپەئۆ ڕایگەیاند: وڵاتەکەی وەک هاوبەشی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەمپەئۆ خۆشحاڵیی خۆی بە یەکەم سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.

پەمپەئۆ کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی لێ کرا، گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای بەرز نرخاندووە و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەغدا و هەولێر دووپاتکردووەتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەکات و سەرەڕای بوونی کێشەکانیش، گفتوگۆی ئەرێنیش لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەمریکای کرد بۆ هاوکاریکردنی حکومەتی هەرێم لە کاتە سەختەکاندا و داواشیکرد بۆ سەرهەڵنەدانەوەی تیرۆر هەماهەنگییەکانی نێوان ئەمریکا و حکومەتی هەرێم بەردەوامبێت.

News Code 24220

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =