دەستگیریی ٨ ئەندامی بیانیی داعش لە هەژینی سووریا

لانی‌کەم ٨ کەس لە ئەندامانی بیانیی گرووپی داعش لە ناوچەی هەژیننی سووریا دەستگیر کران کە یەک لەوان ئەمریکییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، هێزەکانی سووریا دیموکراتیک ڕایگەیاند کە لە ناوچەی هەجینی سەر بە شاری دیرەزور ٨ ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعشی قۆڵبەست کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، چەند کەس لە تیرۆریستانی دەستگیر کراوە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی، ئەڵمانی، ئۆکراینی و وڵاتانی دیکەی ئاسیای ناوەندین.

هەسەدە لەوبارەیەوە ڕاشیگەیاند کە داعشییەکان لە کاتی پلان داڕشتن بۆ ئۆپەراسیۆنێکی خۆکوژانە کە بڕیار بوو لە رۆژانی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت، دەستگیر کراون.

شایانی باسە، یەکێک لە تیرۆریستانی دەستگیرکراوە هاووڵاتییەکی ئەمریکیی ١٦ ساڵەیە کە چکۆلەترین و کەم تەمەن‌ترین ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستییە دێتە ئەژمار.

بە پێی بەراوەردی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک لە ئێستادا زیاتر لە یەک هەزار هاووڵاتیی بیانی لە ٣٠ وڵاتی جۆراوجۆر هاوکاریی گرووپە تیرۆریستەکان و لەوان داعش دەکەن.

News Code 24218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =