ڕیاز بکوژەکانی خاشقجی ڕادەست بکات/ دادگە لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەدەچێت

دادستێنی تورکیا ڕایگەیاند: ڕیاز ئەبێ گومانلیکراوانی کوژرانی خاشقجی ڕادەستی ئێمە بکات و لێپرسینەوەش لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نووسینگەی دادستێنی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندڵ ئامادەین سزانامە بۆ بکوژانی خاشقجی دەربکەین و لێپرسینەوەیان لێ بکەین.

لە بەیانییەکەی نووسینگەی دادستێنی تورکیا لەم بارەوە هاتووە: چ گومانلێکراوەکان ڕادەستمان بکەن چ نەیکەن؛ لە ئەستەنبۆڵ لێپرسینەوە لە هەموویان دەکەین.

ئەو بەیانییە لە درێژەدا زیادی دەکات: لێپرسینەوە لە گومانلێکراوەکان لە تورکیا هەم بۆ عەرەبستان و هەم بۆ دادخواهی نێودەوڵەتی هەوڵێکی باش دەبێت. تا ئێستا زانیاری فەرمیمان لە سەر لێپرسینەوەی گومانلێکراوەکان بە کوشتنی خاشقجی لە عەرەبستان وەرنەگرتووە.

مەجلیسی سێنای ئەمریکا لەم دواییانەدا بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕێکخراوی سیا کە ئەو فایلەی لە بەر دەستدایە، موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی وەکوو فەرمان دەری کوشتنی خاشقجی ناساندووە.

News Code 24216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =