گفتوگۆی عەبدولمەهدی و پەمپەئۆ سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەر پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا باس و وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا عەبدولمەهدی لە سەر گرنگایەتی پێوەندی ئەمریکا و عێراق بە تایبەتی لە بواری شەڕ دژی تیرۆریزمی داعش و هاوکاری لە بواری وزە و ئابووری جەختی کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: عێراق وڵاتێکی دیمۆکراتیکە و خەریکی گۆڕانی بەرچاوە و لە سەر پاوەجێی ناوچە و هاوکاری و پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و دۆست و دراوسێیەکان جەختی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە ئەو دیدارەدا لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ بەڕێوە بردنی کشانەوەی وردە وردە و بەردەوام و بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ عێراق قسەی کرد و جەختی کرد: ئەمریکا پاڵپشتی دەوڵەتی عێراق و هەوڵەکانی بۆ ئاسایش و چالاک کردنەوەی ئابووری عێراقە.

News Code 24214

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =