ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستی به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه‌ هه‌یه‌

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی:"ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه‌ هه‌یه‌ لە نێوان تەواوی پێكهاتەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی."

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دۆخی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە: بەرهەم ساڵح و مایك پەمپەئۆ له‌و کۆبوونه‌وهدا‌ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق و ناوچەكە و په‌یوه‌ندی نێوان عیراق و ئه‌مەریکا گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ کرا.

سەرۆك كۆماری عێراق جەختیشی کرد که‌ "ئه‌م ناوچه‌یه‌ پێویستی به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌یشتنێکی تازه‌ هه‌یه‌ لە نێوان تەواوی پێكهاتەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی و نه‌هێشتنی بارگرژیی و چه‌سپاندنی دۆخێکی ئارام که‌ له‌ خزمه‌تی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بێت به‌گشتی".

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی عێراق و ئه‌مەریکا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژەی به‌ گرنگی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ كرد له‌ نێوان هەردوو وڵات، هاوکات پەرەپێدان و پێشخستنیشی له‌ هه‌موو بواره‌کاندا به‌ پێویست زانی به‌ تایبه‌ت بەشداریكردنی ئەمەریكا لە بنیادنانەوەی عێراق و سەرپێخستنەوەی ئابووری و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات و باشترکردنی توانای سه‌ربازی.

لای خۆیەوە مایک پەمەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا سووربوونی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە بۆ هێشتنەوە و به‌هێزکردنی پەیوەندییەكی تایبەت لەگەڵ عێراق لە هه‌موو ئاستەكاندا، هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی وڵاته‌که‌شی بۆ بەگژاچوونەوەی داعش و مه‌ترسی  تیرۆرستان به‌ گشتی لە عێراق و تەواوی ناوچەكە دووپاتکرده‌وه‌.

پەمەئۆ روونیشكردەوە، ئەمەریكا، عێراق بە هاوبەشێكی گرنگ و ستراتیژی دەزانێت لە زۆربەی بوارەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.

News Code 24213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =