ئەنقەرە داوا دەکات ئێران و ڕووسیا و تورکیا چاودێڕی کشانەوەی ئەمریکا بکەن

وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کرد کە سێ قۆڵی، وڵاتانی ڕووسیا و ئێران و تورکیا چاودێڕی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، مەلود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای کردووە کە سێ وڵاتی ڕووسیا و ئێران و تورکیا چاودێڕی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکەن.

بە پێی ئەم داواکارییە کۆنترۆڵی پەو ناوچانەی ئەمریکا چۆڵی دەکات، ڕادەستی سێ وڵاتی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بکرێت.

تاکوو ئێستە ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر ئەم داوای تورکیا وڵامیان نەداوەتەوە.

شایانی باسە کە جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هۆشداری بە ئەنقەرە داوە.

News Code 24212

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =