گەماڕۆکانی ئەمریکا تەوەری گفتوگۆکانی پەمپەئۆ لە بەغدا

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاماژەی بە گرنگ ترین تەوەرەکانی گفتوگۆکانی مایک پەمپەئۆ لە بەغدا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاماژەی بە گرنگ ترین تەوەرەکانی گفتوگۆکانی مایک پەمپەئۆ لە بەغدا کرد.

ئەم سەرچاوەیە وتی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا، لەگەڵ عادڵ عەبدول مەهدی دیدار دەکات.

ئەو ئاماژەی دا کە پەمپەئۆ لەم دیدارە ۳ بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکات یەکەم گەماڕۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، بە تایبەت داوای عێراق بۆ مەعاف بوونی زیاتر لە کەرتی گاز و کارەبا، بابەتی دووهەم جێگیر بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقە و بابەتی سێهەم سەقامگیر کردنی ئەمنیەت لە شارەکانی بەغدا لە دوای داعش و ئاوەدان کردنەوەیان.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی: سەردانەکەی پەمپەئۆ یەک ڕۆژە و بۆ مەبەستی دیارکراوە. ئەم سەردانە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بە تایبەت دوای سەردانەکەی ترامپ کاریگەری هەیە.

News Code 24211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =