۱۱ساڵ زیندان بۆ وەزیری پێشووی ئیسرائیل بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران

وەزیری پێشووی وزەی ئیسرائیل کە بە سیخوڕی بۆ ئێران تۆمەتبار کرابوو بە ١١ ساڵ زیندان سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپۆتینک لە هەواڵێکی بەپەلەدا ڕایگەیاند کە گۆنێن سێئێگۆ وەزیری پێشووی وزەی ئیسرائیل کە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران دەستگیر کرابوو بە ١١ ساڵ زیندان سزا درا.

لە هەمان پێوەندیدا هائارتس ڕایگەیاند: ئەگەر تۆمەتەکان کە لە دژی سێئێگۆ  وەزیری پێشووی وزەی ئیسرائیل هاتووەنتە ئاراوە ڕاست بن، وەرگرتنی ئەو وەکوو سیخوڕ و هۆاکرێکی ئیتلاعاتی، سەرکەوتنێکە بۆ ئێران.

ئەو وەزیرە پێشووەی ئیسرائیل بە هاوکاری بە ئەنقەست لە گواستنەوەی زانیاری بۆ دوژمن لە کاتی شەڕ و سیخوڕی دژی وڵات تۆمەتبار کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، گۆنێن سێئێگۆ زانیاریگەلێکی لە ئیسرائیل لەوانە لە بواری شەڕ، ماڵپەڕی ئەمنیەتی، بینا و خاوەن پۆستە سیاسی و ئەمنییەکانی ئیسرائیل داوەتە ئێران و دوو جاریش بۆ خۆی لە سەر داوای بەرپرسانی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ئێرانی کردووە.

لە سزا نامەکەی دادستێنی ئیسرائیل هاتبوو کە گۆنێن سێئێگۆ بۆ ئەوەی کە بە لایەنی ئێرانی بیسەلمێنێت کە کارە سپێردراوەکان پێی ئەنجام دەدرێت، لە کاتی بوونی خۆی لە ئیسرائیل، لە گەڵ ئەو ئیسرائیلیانە کە لە بواری پاراستنی کەسایەتییەکان، ئاسایش و بۆنە دەرەکیەکانی ئەو وڵاتە چالاکن، دیداری کردووە و هەروەها هەواڵی داوە تا ئیسرائیلی گەلێک تریش پێوەند بداتە هێزە هەواڵگرییەکانی ئێرانەوە.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی کرد: گۆنێن سێئێگۆ لە سەردەمی ژیان و چالاکی بازرگانی خۆی لە وڵاتی ئەفریقی نیجیریا، یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٢ لە گەڵ بەرپەسانی هەواڵگری باڵوێزخانەی ئێران لە نیجیریا پێوەندی گرت و ئەو پێوەندیەی بە شێوەی ئاگاهانە و بە ئەنقەست درێە دا و لە سەر داوای ئەوانیش دوو جار سەردانی ئێران کرد و دەیزانی کە لە گەڵ چ کەسانێک کار داکات.

ئەو تۆمەتەش دژی گۆنێن سێئێگۆ هاتووەتە ئاراوە کە ئەو پاش دوو سەفەرەکەی بۆ ئێران، لە دیدارەکانی لە گەڵ هێزی هەواڵگری ئێران، لە هۆتێلەکان یان خود لە ئەو ماڵانە کە سەر بە بنکە هەواڵگرییەکانی ئێرانە درێژەی دایە پێوەندییەکانی.

بەشێکی گرنگی دیکە لە تۆمەتەکان کە دراونەتە پاڵی ئەو وەزیرە پێشووە، هێشتنەوە و کەڵک وەرگرتن لە جیهازاتی نهێنی کۆد بۆدانراو بۆ گواستنەوەی زانیاری لە نێوان خۆی و هێزە ئێرانییەکان بووە.

ڕاپۆرتێک کە شین بت و پۆلیسی ئیسرائیل ئیزنی بڵاو کردنەوەیانی داوە، دەڵێت کە گۆنێن سێئێگۆ مانگی ڕابردووی زایینی لە سەفەر لە نیجریاوە بۆ گینەی ئۆستوایی، بە هۆی پێشینەیەوە لە خراپەکاری ئیزنی چوون بۆ ناو گینەی ئۆستوایی پێ نادرێت و لە بەرانبەریشدا داوای ئیسرائیل بۆ ڕادەست کردنەوەی ناوبراویان قبووڵ کرد چونکوو بڕێک زانیاری لە سەر کارەکانی ناوبراو دژی ئیسرائیل کۆ کرابووەوە.

بە پێی نووسراوی مێدیا ئیسرائیلییەکان، دەستبەجێ پاش گواستنەوەی گۆنێن سێئێگۆ بۆ ئیسرائیل لە ناوەڕاستەکانی بەهاری ئەمساڵ، ناوبراو دەستگیر کرا و خرایە ژێر لێپرسینەوەوە.

سزانامەیەک کە دادستێنی ئۆرشەلیم دژی ئەو سیاسەتوانە ڕێکی خستبوو، لە لایەن ڕاوێژکاری باڵای مافی دەوڵەت و دادستێنی گشتی ئیسرائیلەوە پشت ڕاست کراوەتەوە.

ئێلی زوهار و موشە مازور، دوو پارێزەری سێئێگۆ، لە کۆمپانیای مافی گلدپراو-زلیگمن، دەستبەجێ پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی دەستگیری، لێپرسینەوە و تۆمەتبار کردنی گۆنێن بە شێوەی فەرمی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران، لە گفتوگۆوەکانیان لە گەڵ مێدیا ئسرائیلییەکان وتیان کە هەرچەند کە بەشێکی زۆر لە سزانامەکە نهێنییە بەڵام ڕاپۆرتێک کە بنکەکانی ئاسایش بە مێدیاکانیان داوە، وێنەیەکی زۆر گەورەتر لە ڕاستیەکەیە.

گۆنێن سێئێگۆ، ٦٥ ساڵە، کە لە ژانڤیەی ١٩٩٥ تا جوونی ١٩٩٦، وەزیری وزەی ئیسرائیل بوو لە دوو دەیەی رابردوو بە دووری گرتن لە سیاسەت، خەریکی کاری بازرگانی بوو زیاتر لە ئەفریقا ژیانی بە سەر بردووە.

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دوو جار ناوی سێئێگۆ لە ئیسرائیل زڕا و بە خراپەکاری تۆمەتبار کرا. ناوبراو لە ئەم ماوەیەدا دوو جار لێپرسینەوەی لێ کرا بەڵام ئەمە یەکەم جارە کە تۆمەتی سیخوڕیی دراوە پاڵ.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٣ تۆمەتبار بوو کە لە سەفەر بۆ هۆنگ کۆنگ، شەش جار بە کارتی بانکیی خۆی بڕی ٢٠ هەزار شێکێل بەرانبەر پێنج هەزار دۆلاری لە بانک وەرگرتبوو بەڵام بە کۆمپانیاکەی وتبوو کە کارتەکەی دزراوە. دادگای تێلاڤیڤ ناوبراوی لە ئەو دۆسیەدا بە یەک ساڵ زیندانی بە مەرج و پێدانی ٥٠ هەزار شێکێل بە دەوڵەت سزا دا.

لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٥ش سێئێگۆ تۆمەتبار کرا کە ویستوویە بە ساختەکاری لە ڤیزەی سەردەمێک کە وەزیر بووە ، ٣٠هەزار حەبی ئێکستازی بباتە ئیسرائیل، ئەو بە پێنج ساڵ زیندانی و پێدانی ٢٧٥٠٠ دۆلار بە شێوەی نەخت بە دەوڵت سزا درا بەڵام لە هاوینی ٢٠٠٧ بەخشرا و ئازاد کرا.

گۆنێن سێئێگۆ، پزیشکە بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ مۆڵەتی پزشکییەکەی بۆ هەمیشە بەتاڵ کرایەوە. ئەو اپش ئەوە بۆ ئەنجامی کاری بازرگانی چووە ئەفریقا.

News Code 24209

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =