وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەلبوسی کۆبووەوە

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتە بەغدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆکى پەرلەمانى عێراقەوە پێشوازى لێکرا.

نووسینگەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە.

ئەم سەردانەی مایک پۆمپیۆ لەچوارچێوەى ئەو سەردانانەدایە کە بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکردووە و ئەوەش یەکەم سەردانیەتی بۆ عێراق دوای ئەوەی بووە بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

News Code 24206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =