خۆتان لە هەڵسوکەوتی تاغووتی بپارێزن و گرینگی بدەنە بژێوی خەڵک

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: بەرپرسان دەبێ قەدری بەرپرسایەتی لە حکوومەتی ئیسلامی بزانن و خۆیان بپارێزن لە هەڵسووکەوتی ئاغەواتی و تاغووتی.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیدار لەگەڵ خەڵکی قوم  لە ساڵڕۆژی بزووتنەوەی ۱۹ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۵۶ی خەڵکی قوم، ئاماژەیان دایە زەروورەتی خۆبواردن لە ساکار بیرکردنەوە سەبارەت بە ڕیشەی دوژمنی ئەمریکا و چەوسێنەران لەگەڵ ئێرانی ئیسلامی.

وتیشیان: هۆکاری سەرەکی ئەم ڕقەبەری و قینە بەردەوامە، چیەتی و ڕاستێنەی شۆڕش و دلیری و وەفاداری گەل و نیزام بە ئارمانج و بنەماکانی شۆڕشە.

ڕێبەری جەختیان کرد: پێڕاگەیشتن بە کێشەی بژێوی خەڵک بەتایبەتی چینی لاواز، گرینگترین ئەرکی ئەمڕۆی بەرپرسانی دەوڵەتە و گەل و بەرپرسانیش دەبێ بە هۆشیاری، گەمارۆکانی ئەمریکا وەک سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بکەنە دۆڕانێکی بێ وێنە بۆ شەیتانی گەورە.

ئەوان بە ئاماژە بە وتەکانی ساڵی ڕابردووی بەرپرسێکی ئەمریکایی لە کۆبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان کە بەڵێنی دابوو جەژنی سەری ساڵی ۲۰۱۹ دێننە تاران ، ڕایانگەیاند: توانایی لێکدانەوەیی دوژمنانی ئێران لەم ئاستەدایە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها زیادیان کرد:  هەندێ بەرپرسی ئەمریکایی وا نیشان دەدەن کە شێتن، بەڵام من ئەمەم قبووڵ نییە بەڕاستی ئەوان" گەمژەی دەرەجە یەکن"

 رێبەری شۆڕش وتیان: تووڕەیی ئەمریکا لەوەیە کە ئەمریکاییەکان لە سەرەتای شۆڕشەوە پاروویەی چەور و نەرمی ئێرانیان وەک وڵاتێکی گرینگ و دەوڵەمەندی ناوچەکە لە باری سروشتی و سەرچاوەییەوە لە دەست دەرچوو.

News Code 24205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =