هیچ هێزێک ناتوانێت خه‌ڵکی ئێران شکست بدات/نابێت له‌ ئه‌مریکاش بترسین

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئێران له‌مڕۆدا به‌هێزه‌ و به‌ به‌ره‌کتی ڕێنوێنییه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای وڵات و خۆڕاگری خه‌ڵک، هیچ هێزێک ناتوانێت ئێران شکست بدات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سوپانیوز، سه‌ردار حسه‌ین سه‌لامی، جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی کرد: له‌ ۱۰ ساڵی ڕابردوو ئێران هۆکاری تێکشکان و شکستی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان بووه‌. ئه‌مریکا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و ئه‌مه‌ش به‌ هۆی به‌ره‌کتی شۆڕشی ئیسلامی له‌ ئاستی جیهانی بووه‌. گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی ئێران په‌ره‌دان به‌ ڕۆحی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان بووه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مریکا ئێسته‌ له‌ حاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهانه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌ که‌ له‌ ئێستادا هه‌موو توانی خۆی بۆ دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی ئێران و ڕێبه‌ری باڵا و سوپای پاسداران کۆ کردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مریکا هه‌میشه‌ له‌ دووره‌وه‌ کۆنترۆڵی جیهانی ده‌کرد و به‌م کاره‌ که‌مترین زیانی پێده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئێران کارێکی کرد که‌ ئه‌مریکا بێجته‌ مه‌یدانی شه‌ڕه‌که‌ و ئه‌مه‌ش نه‌هێنی شکسته‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئاستی ناوچه‌که‌ و جیهانه‌.

جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئێمه‌ ده‌توانین خۆڕاگری بکه‌ین و تاقه‌تی زۆر باشـمان هه‌یه‌ چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌ته‌ زێڕینه‌کان ده‌بین. سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی ۴۰ ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ باشترین دۆخ داین و ده‌توانین به‌ هه‌موو شێوازێک له‌ خۆمان به‌گری بکه‌ین.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌ که‌ ئه‌مریکا شه‌ڕی زبر و نه‌رمی ئێرانی کردووه‌، به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران به‌ خۆڕاگری به‌ باڵاترین ئاسته‌کان گه‌یشتوون و توانیانه‌ ته‌انه‌ت سنووره‌کانیش تێپه‌ڕێنن، ئه‌مریکاش له‌مه‌ ترسی زۆری هه‌یه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ ئێرانییه‌ وتی: ئه‌مریکا هێرشی کرده‌ سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان تاکوو جارێکی دیکه‌ ناوچه‌که‌ ڕێکبخاته‌وه‌ و کۆنترۆڵی بکات به‌ڵام هه‌رچی پاره‌یان سه‌رف کرد سوودی نه‌بوو بۆیان. گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی ئێران ئه‌وه‌ بوو که‌ توانی له‌ نێوان ستراتیژی ئه‌مریکا و هێزه‌که‌ی مه‌ودا دروست بکات و به‌ سه‌رف کردنی ۷ هه‌زار ملیارد دۆلار به‌ هیچ ئامانجێکیان نه‌گه‌یشتوون.

سه‌ردار سه‌لامی وتی: ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا له‌ بیرۆکه‌ی گۆڕینی حکومه‌ت له‌ وڵاتانی ئیسلامی پاشه‌کشه‌ی کردووه‌ و کشانه‌وه‌ی له‌ سووریا دان نان به‌م شکسته‌یه‌، ئه‌مریکا توانی کاریگه‌ری به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ و جیهانی له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌مریکا له‌ ئێستادا هه‌موو توانی خۆی وه‌گڕ خستووه‌ تاکوو له‌ ڕووی ئابووریه‌وه‌ زه‌رب له‌ ئێران بدات، به‌ڵام نابێت له‌ ئه‌مریکا بترسین، ئێران له‌مڕۆدا به‌هێزه‌ و به‌ به‌ره‌کتی ڕێنوێنییه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای وڵات و خۆڕاگری خه‌ڵک، هیچ هێزێک ناتوانێت ئێران شکست بدات.

News Code 24204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =