بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، هێزەکانی سوپای عێراق دوێنێ توانیان سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستبەسەر بکەن کە پێشتر جەنایەت و تاوانی زۆری لە عێراق کردووە.
لەم ڕاپۆرتدا هاتووە کە سوپای عێراق هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین مۆڵگەی تیرۆریستانی تەکفیری و توانیویەتی ئەم سەرکردە مەترسیدارە بگرێت.
ناوی ئەم تیرۆریستە ئاشکرا نەبووە وتەنیا سوپای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم داعشیە لە دیالە دژی خەڵکی سڤیل جەنایەتی زۆری کردووە.
بۆچوونی ئێوە