له‌ ته‌نه‌ف ناکشێینه‌وه‌/یادداشته‌که‌ی ئه‌ردۆغان بایه‌خی نییه‌

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی ئیدانه‌ی یادداشته‌که‌ی ئه‌ردۆغانی کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ڕۆیترز، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی کۆشکی سپی یادداشته‌که‌ی یادداشته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له‌ نیۆیۆرک تایمز سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریای ئیدانه‌ کرد.

به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتی: بۆڵتۆن له‌ دانوستانه‌کانی خۆی له‌ تورکیا به‌ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ قۆناغی ئێسته‌ی فه‌رمانه‌که‌ی ترامپ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا، هێزه‌کانمان له‌ ناوچه‌ی ته‌نه‌ف ناکشێته‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بۆڵتۆن له‌ درێژه‌دا جه‌ختی کردووه‌ که‌ هه‌رجۆره‌ هێرشێکی تورکیا بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه‌ کورده‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا کاردانه‌وه‌ تووندی واشنتۆنی به‌داوه‌ ده‌بێت.

News Code 24199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =