کڕێنی نه‌وتی ئێران له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌

کڕینی نه‌وتی ئێران به‌ ڕێژه‌ی ۶۰ هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژدا له‌ لایه‌ن تورکیاوه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، سه‌رچاوه‌ بازه‌رگانییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ کڕینی نه‌وتی ئێران له‌ لایه‌ن تورکیا درێژه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ ئێستادا ۶۰ هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژ دایه‌.

تورکیا دوای مه‌عاف بوون له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ڕۆژانه‌ ۶۰ هه‌زاقر به‌رمیل نه‌وت له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ ده‌کات.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تورکیا دوای ئه‌وه‌ی یه‌ک مانگ کڕینی نه‌وتی ئێرانی ڕاگرت، له‌ دوێنێه‌وه‌ هاورده‌ کردنی نه‌وت له‌ ئێرانی ده‌ست پێ کرده‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ترامپ له‌ گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران ۸ وڵاتی مه‌عاف کردووه‌ که‌ تورکیا یه‌کێکه‌ له‌و وڵاتانه‌.

له‌م دواییه‌ ۱۳مین ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند که‌ ئێران پێبه‌نده‌ به‌ به‌رجام، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌مریکا له‌ ڕێککه‌وتنه‌ یه‌کلایه‌نه‌ کشاوه‌ته‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی ۲۲۳۱ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تارانی گه‌ماڕۆ داوه‌ته‌وه‌.

News Code 24197

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =