ڕێککەوتنی نهێنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا بوو

هەندێ سەرچاوەی ئاگادار دەڵێن: رێککەوتنى نهێنى کراوە لەنێوان بەغداد و هەرێم بۆ زیادکردنى پشکى هەرێم لە بودجەی ساڵی ۲۰۱۹.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند: لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان باس لە رێککەوتنی نێوان هەرێم و عادل عەبدولمهدی کرا بە نهێنی و چەند ئەندامێک دڵنیاییاندا کە ئەو رێککەوتنە کراوە کەوا هەرێم نەوتی خۆی دەفرۆشێت و بەنیازیشە بەغداد مانگانە زیاتر لە ۴۵۴ ملیار بۆ موچەی فەرمانبەران وەرگرێت و ۶۷ ملیاریش بۆ پێشمەرگە بنێرێت.

ئەحمەد حاجى رەشید ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە پەیجى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نوسیویەتى: بەشێک لە ئەندامانى لیژنەى دارایی هۆشدارییان داوە ئەگەر هەرێم نەوت رادەستى بەغداد نەکات ئەوا رێگە نادەن عادل عەبدولمەهدى هیچ پارەیەک بۆ هەرێم بنێرێت.

 لە درێژەى نوسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە هۆشدارى ئەو ئەندامانەى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراقى بڵاوکردۆتەوەو رایگەیاندووە، لەئێستاوە باس لەوە دەکەن کەهەرێم ئەگەر نەوت رادەست نەکات رێگە نادرێت عادل عەبدولمەهدى هیچ پارەیەک بنێرێت بۆ هەریم و ئەوەش بۆ هەریمی کوردستان زۆر قورس دەبێت لە حاڵەتی دابەزینی نەوتدا.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە راشیگەیاندووە کە ئەگەر ئەو بابەتە بەکەوێتە ناو دەزگا راگەیاندنەکانەوە عادل عەبدولمەهدى دووچارى لێپرسینەوە دەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داواى کردووە هەرێمى کوردستان بە وردى دراسەى ئەو بابەتەى کردبێت

News Code 24195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =