گه‌شت لێدانی هێزه‌کانی ڕووسیا له‌ مه‌نبه‌ج ده‌ستی پێ کرد

هێزه‌کانی پۆلیسی ڕووسیا که‌ له‌ سووریا جێگیر بوون یه‌که‌مین خولی گه‌شت لێدانی خۆیان له‌ شاری مه‌نبه‌ج ده‌ست پێ کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، یۆسۆب ماماتۆف، وته‌بێژی هێزه‌کانی پۆلیسی ڕووسیا له‌ سووریا جه‌ختی کرد: یه‌کینه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا له دوێنێ سێشه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ گه‌شت لێدان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج له‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌رکی ئه‌م هێزانه‌ دابین کردنی ئه‌منیه‌ت له‌ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتیان دایه‌، هه‌روه‌ها چاودێڕی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ سووریا ده‌که‌ن.

ماماتۆف وتی: یه‌کینه‌کانی پۆلیسی سه‌ربازی ڕووسیا ۱۰ کیلۆمه‌تریان له‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌نبه‌ج پێواوه‌ و به‌ زوویش له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ش گه‌شت لێده‌ده‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ هێزی پۆلیسی ڕووسیا له‌ سووریا چه‌ندین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به‌ حه‌شارگه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی تیرۆریسته‌کان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌.

News Code 24194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =