هۆکاری دیدار نەکردنی جان بۆڵتۆن لەگەڵ ئەردۆغان

کاناڵی فاکس نیوز لە میانەی ڕاپۆرتێک هۆکاری دیدار نەکردنی جان بۆڵتۆن لەگەڵ ئەردۆغانی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی تەلەفیزیۆنی فاکس نیوز ڕایگەیاند: جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا لە حاڵێکدا خاکی تورکیای چۆڵ کرد کە نەیتوانی لەگەڵ ئەردۆغان دیدار بکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری ئەم بابەتە داوای بۆڵتۆن لە ئەردۆغان بۆ هێرش نەکردنە سەر کوردی سووریا بووە و ئەردۆغان لەم داواکارییە تووڕە بووە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکایی چەند کاتژمێر پێش ئێستا بە ڕۆیترز وتی: بۆڵتۆن بە بەرپرسانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا کاردانەوەی توندی ئەمریکای بەدواوە دەبێت.

News Code 24193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =