بەمزوانە میکانیزمی دارایی ئێران – ئەورووپا وەڕێدەخرێت

وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت کە لە ماوەی حەوتەکانی داهاتوو، میکانزیمی دارایی تایبەت بۆ ئاسانکاریی بازرگانی لە گەڵ ئێران وەڕێدەخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە کۆنا، ماجا کایسانچیچ وتەبێژی فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا دەڵێت کە ئەو یەکێتیە بەردەوام هەوڵی وەڕێخستنی میکانیزمێکی دارایی دەدات کە سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا ببێتە مایەی ئاسانکاری لە بەردەم بازرگانی لە گەڵ ئێران.

بە وتەی ناوبراو ئەو میکانیزمە کە بە SPV ناسراوە، بەمزووانە وەڕێدەخرێت و وتیشی کە لە سەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو میکانیزمە لە ماوەی حەوتەکانی داهاتوودا و لە پێناو تۆکمە کردنی بازرگانیی ڕەوا لە گەڵ ئێران، چالاکییەکانی دەست پێدەکات.

کاسیانچیچ ئاماژەی بەوەش دا کە مادامی پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنە ناڤۆکییەکانی، ئەو کەرتە شوێنی چالاکیی بەربڵاوی یەکێتی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرجام دەبێت.

شایانی باسە کە لە دوای دەرچوونی یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام لە مانگی مەی ساڵی ڕابردووی زایینی، یەکێتی ئەورووپا لە پێناو بەهرەمەندی بوونی ئێران لە هەڤیازییە ئابوورییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەڵێنی جێبەجێ کردنی ئەو میکانیزمەی دابوو.

ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ماوەیەک لەوە پێش هۆشداری دا کە بەرپرسایەتیی جێبەجێ نەبوونی میکانیزمی تایبەتی دارایی لە ئەستۆی ئەورووپایە.

News Code 24188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =