دۆزینەوەی ڕێژەیەکی زۆر چه‌کی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ دیالێ

هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک له‌ پارێزگای دیالێ توانیان ژماریه‌کی زۆری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی داعشییه‌کان بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ردا بگرن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ ئۆپراسیۆنی دژه‌ تیرۆری خۆیان له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌م وڵاته‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی عێراق ئۆپراسیۆنێکیان له‌ دژی پاشماوه‌کانی داعش له‌ دیالێ به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

له‌ میانه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌، هێزه‌کانی عێراق توانیان ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌ سه‌ردا بگرن که‌ هی تیرۆریسته‌ داعشییه‌کان بووه‌.

مێدیاکانی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌ له‌م حه‌شارگه‌یه‌ی داعشییه‌کان، ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی دۆزراوه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ کاری تیرۆریستی ئاماده‌ کرابوو.

شایانی باسه‌ که‌ ئۆراسیۆنه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌میرات سانییه‌ له‌ دیالێ ئه‌نجام بوو.

News Code 24182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =