کەسێکی ئەمریکی لە ئێران زیندانی کراوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد هاووڵاتیەکی ئەمریکی لە یەکێک لە زیندانەکانی ئێران زیندانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیاری بی بی سی سەبارەت بە ڕاست بوونی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیندانی بوونی هاووڵاتیەکی ئەمریکی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، بەیانییەیەکی کورتی بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسراوە: ئێمە لە ڕاپۆرتەکان لە سەر دەستگیر کرانی هاووڵاتیەکی ئەمریکی لە ئێران زانیاریمان هەیە. ئاسایشی هاووڵاتیەکانمان لە دەرەوەی وڵات یەکمایەتی سەرەکیمانە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا نووسیویە کە بۆ پاراستنی هەرێمی تایبەتی کەسەکان ناتوانن زانیاری زیاتر لەم بارەوە بڵاو بکەنەوە.

بی بی سی ئەم پرسیارەی پاش بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە "ئێران وایێر" سەبارەت بە ئەوەی کە هاووڵاتیەکی ئەمریکی لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا لە زیندانی وەکیل ئاباد زیندانییە،هێناوەتە ئاراوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پیاوێک بە ناوی" مایکل وایت "کە پێشینەی خزمەت لە هێزی دەریایی ئەمریکای هەیە لە یەکێک لە زیندانەکانی ئێران بە سەر دەبات.

News Code 24181

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =