ئەمریکا بنکەکانی لە سووریا ڕادەستی تورکیا بکات

وادیارە تورکیا پیشنیاری داوەتە ئەمریکا لە لە کاتی کشانەوە لە سووریا، بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ئەو وڵاتە بڕووخێنێت یاکوو ڕادەستی تورکیای بکات.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی حوڕیەتی تورکیا دەڵێت ئەو وڵاتە لە دانوستانێک کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڵ جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دەیبێت، داواکاریەک دێنێتە ئاراوە کە پێوەندی بە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا هەیە.

لە ڕاستیدا تورکیا ٢ ریگا دەنێتە پێش پێی بۆڵتۆن کە بریتین لە ڕادەست کردنی ئەو بنکانە بە تورکیا یان ڕووخانیان پاش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

شیاوی باسە ئەمڕۆ جان بۆڵتۆن لە سەفەر بۆ ئەنقەرە لە گەڵ ئیبراهیم کالین هاوتا تورکیاییەکەی دیداری هەبوو لە حاڵێکدا کە وتەکانی چەند ڕۆژ پێشی ناوبراو لە سەر وەرگرتنی بەڵگە لە لایەنی تورکیایی بۆ پاراستنی یەکینەکانی پاراستنی گەل، کاردانەوەی توندی کالینی بەدواوە بوو.

داواکاریی ئەمڕۆ لە سەر ڕادەست کردن یان خود ڕووخانی بنکە ئەمریکییەکان کە وادیارە ڕێژەیان دەگاتە ٢٢ بنکە لە سەەریا، لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە وال ئێستریت ژۆرناڵ پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند تورکیا لە بەرانبەر کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، داوای لە واشنتۆن کردووە تا یارمەتی خۆی بە تورکیا بۆ شەڕ دژی داعش زیاتر بکاتەوە.

وادیارە تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە تا لە بواری هێرشی ئاسمانی، جیهازاتی لۆجستیکی و گواستنەوەی هێز و ئامێری شەڕ زیاتر یارمەتیدەری ئەنقەرە بێت.

وال ئێستریت لە درێژەدا دەنووسێت: لە ئەگەری بەدی هێنانی ئەو داواکارییە لە لایەن ئەمریکاوە، بوونی سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سووریا لە جیاتەتی ئەوەی کە کەم بکرێتەوە زیاد دەکرێت.

لە دوایین ڕۆژانی ساڵی ٢٠١٨، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بڕیاری خۆی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەواڵی دا و چەند ڕۆژ پاش ئەوە ڕاگەیێندرا کە بەڵینی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ترامپ سەبارەت بە هەوڵی تورکیا بۆ ڕیشە کێش کردنی داعش لە سووریا بووە هۆی ئەوەی کە ترامپ رازی بێت بە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا.

News Code 24179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =