جێگری پێشووی پارتی کۆماری خواز چەند کاتژمێر پاش ئازادی دەستگیر کرا

چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە دادگایەک لە تورکیا فەرمانی ئازادی جێگری پێشووی گرنگترین پارتی دژبەری ئەو وڵاتەی دەرکرد، دادستێنەکانی ئەستەنبۆڵ فەرمانی دەستگیر کردنی ناوبراویان دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕیەت، دادستێنەکانی شاری ئەستەنبۆڵ پاش ئەوەی کە دادگایەک لە تورکیا فەرمانی ئازادی "ئێرن ئەردەم" جێگری پێشووی پارتی کۆماریخواز و لە پەرلەمانتارە پێشووەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی دەرکرد، هەوڵیان دا بۆ دەستگیر کردنی ناوبراو.

ئەردەم بە یارمەتیدانی گرووپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار کراوە.

ئەردەم جوونی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هەوڵ بۆ هەڵاتن لە تورکیا دەستگیر کرابوو.

پارتی کۆماریخواز گرنگترین ڕکابەری پارتی دەسەڵاتدار دێتە ئەژمار و بەرپرسانی ئەو پارتە ڕەخنەی توندیان لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرتووە.

News Code 24178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =