دەتوانین ۴ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرین

به‌رپرسی کۆمپانیای گازی کوردستان وتی: به‌ پێی ئه‌و کارانه‌ی له‌ که‌رتی گواستنه‌وه‌ی گاز له‌ کوردستان ئه‌نجام بووه‌، له‌ ئێستادا توانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ که‌ ۴ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ بکه‌ین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌حمه‌د فه‌عله‌گه‌ری، به‌رپرسی کۆمپانیای گازی کوردستان وتی: له‌ ئێستادا ده‌توانین له‌ ڕێگه‌ی مه‌ریوانه‌وه‌ ۳ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز و له‌ ڕیگه‌ی سه‌قز و بانه‌شه‌وه‌ ۴ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین.

ئه‌و زیادی کرد: گه‌یاندی گاز به‌ گونده‌کانی کوردستان یه‌کێکه‌ له‌ شانازییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ ۲۵ ساڵی ڕابردوو گه‌یاندی گاز به‌ هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستان ۹۵ له‌ سه‌د بووه‌ و ته‌نیا خاڵه‌ سنوورییه‌ سه‌خته‌کان ماوه‌ که‌ گازیان بۆ دابین بکرێت، که‌ ئه‌وه‌ش له‌ حاڵی ئه‌نجام بوون دایه‌.

به‌رپرسی کۆمپانیای گازی کوردستان وتی: له‌ ئێستادا یه‌ک هه‌زار و ۷۰۰ کیلۆمه‌تر هێڵی گاز له‌ هه‌موو پارێزگای کوردستان ڕاکێشراوه‌ و ده‌توانین به‌ باشی گاز له‌ مه‌ریوان و سه‌قز و بانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ بکه‌ین و له‌ ڕووی ته‌کنیکیشه‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کان نییه‌.

فه‌عله‌گه‌ری وتی: هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌ کردنی نه‌ویتش ئه‌نجام بووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ به‌رزه‌ به‌ دی بێت له‌ هه‌مان سه‌ره‌تا ده‌توانین ۴ ملیۆن مه‌تری سێجا گاز هه‌نارده‌ بکه‌ین.

News Code 24176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =