ئه‌مریکاییه‌کان ده‌بێت له‌ عێراق بکشێنه‌وه‌

قاسم موسلح، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار جه‌ختی کرد که‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌بێت له‌م وڵاته‌ بکشێنه‌وه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ مه‌یادین، قاسم موسلح، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ پارێزگای ئه‌نبار جه‌ختی کرد له‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق.

ئه‌و وتی: هیوادارم ده‌وڵه‌تی عێراق بڕیاری به‌هێز سه‌باره‌ت به‌ هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراق هه‌ڵبگرێت.

ئه‌م فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئاماژه‌ی دا: هه‌واڵی ساز کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین بوونی هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراقه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ خۆمان به‌ ته‌نیایی ده‌توانین له‌ خاک و نیشتمانه‌که‌مان به‌رگری بکه‌ین و پێویستمان به‌ هێزی بیانی نییه‌.

ئه‌م فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی: سه‌ردانی ترامپ له‌ شه‌ودا بۆ عێراق نیشانی دا که‌ ئه‌و چه‌ند له‌م سه‌ردانه‌ بۆ ناوچه‌که‌ ترساوه‌. گه‌شت لێدوانی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکاییه‌کان له‌ به‌غدا کارێکی ورژێنه‌ر بوو.

News Code 24175

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =