سەربازانی بریتانیایی لە دەیرەزوور بە مووشەکی ئەمریکی بریندار کراون

مێدیایەکی بریتانیایی دەڵێت ٢ سەربازە بریندار بووەکە لە هێرشەکانی دەیرەزوور، قوربانی چەکی ئەمریکین کە سەردەمێک دراوەتە ئەو دژبەرانە کە لە لایەن واشنتۆنەوە پاڵپشتی دەکران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی بریتانیایی مۆڕنینگ ستار لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە پرسی بریندار بوونی ٢ سەربازی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا قسەی کرد کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ ی بەفرانبار بە هۆی هێرشەکانی داعش لە دەیرەزوور بریندار بوون.

ئەو مێدیا بە گێڕانەوە لە پیتەر فۆرد باڵوێزی پێشووتری بریتانیا لە سووریا دەنووسێت: مووشەکەکان کە لە ئەو هێرشەدا کەڵکیان لێ وەرگیراوە هەر لەو جۆرەیە کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینی داویەتە ئەو دژبەرانەی کە دەوڵەتی واشنتۆن بە میانەڕەویان دەزانێت.

بە وتەی ناوبراو، ئەو چەکانە بە ئەگەری زۆرەوە لە لایەن ئەو دژبەرانەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات فرۆشراوە لە حاڵێکدا کە ڕێژەیەکیش لە ئەو چەکانە لە کاتی شەڕدا کەوتووەتە دەستی داعش، ڕێژەیەکی تریشیان پاش چوونە ڕیزی دژبەران بە گرووپی داعشەوە، کەوتووەتە دەستی ئەوان.

شیاوی باسە کە ڕادەست کردنی چەک بە دژبەرە سوورییەکان، بەشێک لە ئۆپراسیۆنی نهێنی سیا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ڕووخانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد دەستی پێکرد.

News Code 24174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =