کشانه‌وه‌ له‌ سووریا، کاریگەریی لە سه‌ر دژایه‌تی کردنی ئێران نابێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌ سه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌مان لەگەڵ ئێران له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نابێت .

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مایک په‌مپه‌ئۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ سی ئێ بی سی ڕایگه‌یاند که‌ کشانه‌وه‌ی به‌ پلانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌ مانای گۆڕانکاری له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ نییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی نایاسایی سه‌ربازی واشنتۆن له‌ خاکی سووریا بکات که‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌، پاگه‌نده‌ی کرد: بابه‌تی سووریا گۆڕانکاری له‌ تاکتیکه‌کان بووه‌، نه‌ک به‌ڵێنی ئه‌مریکا بۆ شکست دانی داعش یان گۆڕانکاری له‌ ستراتیژی ئێمه‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا له‌ میانه‌ی فه‌رمانێکی له‌ناکاو ڕایگه‌یاند که‌ بڕیاری داوه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا بکشێنه‌وه‌.

News Code 24173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =