نوێنه‌ره‌کانی عێراق سه‌ردان بۆ ئیسڕائیلیان ڕه‌ت کرده‌وه‌

گرووپێک له‌ نوێنه‌ره‌کانی عێراق سه‌ردان و دیدار له‌ ئیسڕائیلیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ چالاکێکی مێدیایی زایۆنی له‌ تویتر ئاماژه‌ی پێدابوو.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، گرووپێک له‌ نوێنه‌ره‌کانی عێراق سه‌ردان و دیدار له‌ ئیسڕائیلیان ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ ئایدی کۆهێن، چالاکی مێدیایی زایۆنی له‌ تویتر ئاماژه‌ی پێدابوو.

ئه‌و پاگه‌نده‌ی کرد بوو که‌ عالییه‌ نه‌سیف، خالد فه‌ره‌جی، ئه‌حمه‌د جه‌بوری و ئه‌حمه‌د جه‌برا له‌ ساڵی ۲۰۱۸ سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م نێونه‌رانه‌ پاگه‌نده‌ی سه‌ردانی بۆ تلاڤیڤیان ڕه‌ت کرده‌وه‌.

باڵوێزی فه‌له‌ستینییه‌کان له‌ عێراقیش ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ئامانج له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیله‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها ڕه‌تی کرده‌وه‌ که‌ عێراقییه‌کان سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردبێت .

شایانی باسه‌ که‌ مێدیاکان باسی ئه‌وه‌یان کردبوو که‌ لێژنه‌یه‌کی عێراقی که‌ بریتی بوون له‌ ۱۵ که‌س ۳ جار سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردووه‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۸.

News Code 24170

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =