بڕیاری کشانه‌وه‌ی ترامپ له‌ سووریا دروست بوو

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی دا که‌ هاوتا ئه‌مریکاییه‌که‌ی بڕیارێکی دروستی داوه‌ بۆ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لنه‌شره‌، سه‌رۆک کماری تورکیا ئاماژه‌ی دا که‌ دۆناڵد ترامپ بڕیارێکی دروستی داوه‌ سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ له‌ سووریا.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانه‌ی یادداشتێک بۆ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز ڕایگه‌یاند که‌ دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به‌ بڕیاری کشانه‌وه‌ له‌ سووریا، هه‌نگاوێکی دروستی هه‌ڵگرتووه‌، هه‌روه‌ها کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌بێت زۆر به‌ وردی و به‌ هاوکاری هاوپه‌یمانه‌ ڕاسته‌قینه‌کانی ئه‌نجام بێت.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا ئاماژه‌ی داوه‌: تورکیا وه‌ک دووهه‌مین هێزی گه‌وره‌ی ناتۆ، ته‌نیا وڵاتێکه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات و توانی ئه‌نجام دانی ئه‌م ئه‌رکه‌ی هه‌یه‌.

News Code 24169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =