هەڕەشەی توندی حزبوڵڵا و عەسائێبی ئەهلی حەق لە ئەمریکا

کەتیبەکانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق جەختیان کرد کە ئەگەر دیپلۆماسی وەڵامدەر نەبێت، بەرخۆدانی عێراق بۆ بەربەرکانێی توند لە گەڵ داگیرکەرانی ئەمریکی چەکی سەرکەوتن لە ڕوویان دا دەکێشێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی سومریە نیوز، کەتیبەکانی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەقی عێراق هەڕەشەیەکی توندیان دلی ئەمریکییەکان هێنایە ئاراوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەو دوو گرووپە بەرخۆدانەی عێراقە بە دەرکردنی بەیانییەگەلێک ڕایانگەیاند کە جموجۆڵە نوێیەکانی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەو واتەیان بە وردەی لە ژێر چاوەدێریدایە.

ئەو گرووپە عێارقیانە جەختیان کرد کە پیاسە کردنی جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەمریکا لە شەقامەکانی بەغدا پێشێل کردنی ئاشکرای سەروەرایەتی نەتەوەیی عێراقە و سووکایەتی بە خەڵکی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

حزبوڵڵا و عەسائێبی ئەهلی حەق جەختیان کرد: ئێستا هەڵوێست گرتن لە بەرانبەر ئەم رووداوەی دواییە و هەروەها جموجۆڵە نوێیەکانی ئەمریکییەکان لە عێراق دەسپێرینە دامودەزگا دیپلۆماسییەکان لەوانە سەرۆک وەزیران و پەرلەمان بەڵام ئەگەر دیپلۆماسی وەڵامدەر نەبێت، بەرخۆدانی عێراق بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ داگیرکاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەمریکییەکان لە ئەو وڵاتە ئامادەیە تا چەک بە ڕوویاندا بکێشێت.

News Code 24163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =