کوردی سووریا ۵ داعشی مه‌ترسیداری ده‌ستگیر کرد

هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا توانیانه‌ پێنج داعشی مه‌ترسیدار ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ ۲ که‌سیان ئه‌مریکاین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ فاکس نیوز، سان ڕابرستۆن، وته‌بێژی پێنتاگۆن ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی ئه‌مریکایی ڕاپۆرتی باوه‌ڕ پێکراویان به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌ که‌ دوو ئه‌مریکایی سه‌ر به‌ گرووپی داعش ده‌ستگیر بوون، به‌ڵام زانیاری زیاتریان به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م دوو ئه‌مریکاییه‌ وارن کریستۆفێر کلارک ناسراو به‌ ئه‌بوو محه‌مه‌د ئه‌میره‌کی له‌ ئه‌یاله‌تی هیۆستۆن و زه‌ید عه‌بدولحه‌مید ناسراو به‌ ئه‌بو زه‌ید ئه‌میره‌کییه‌.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ سووچێکی زۆر ته‌نگدا گه‌ماڕۆ دراون و بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌م دۆخه‌ ڕزگار بکه‌ن هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئاواره‌ تاکوو خه‌ڵک زیاتر بتۆقێنن و به‌م هۆیه‌وه‌ بتوانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن.

News Code 24156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =