وەزارەتی ئیتلاعات ٢٥ کەسی تێکدەری سیستەمی دراوی ئێران دەستگیر بوون

هۆکارەکانی تێکدانی سیستەمی دراوی ئێران لە قوزوێن و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە لایەن سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمانەوە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هەوڵی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای قەزوێن، ١٢ کەس لە هۆکارەکان تێکدانی بازاڕی دوار، بە تۆمەتی تێکدانی سیستەمی دراوی ئێران، قاچاخی دراو لە ڕێگای کڕین و فرۆشتنی نایاسایی، دەست خستنی سامان لە ڕێگای نەشیاو، هەڵاتنی لە دانی ماڵیات و سپی کردنەوەی پارە لە پارێزگاکانی قەزوێن، تاران و مازەندەران دەستگیر و بۆ پێوشوێنی گیری بە ئەو تۆمەتانە، ڕادەستی دامەدەزگا دادوەرییەکان  کران. سەرکردەی ئەو گرووپەش لە کاتێکدا کە دەیەویست لە ئێران بچێتە دەرەوە، ناسرایەوە و دەستگیر کرا.

ئەندامانی ئەو گرووپە کە بە شێوەی رێکخراو و تکنیکی چالاکیان دەکرد، لە ساڵی ٩٣ ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هەزار ملیار ڕیاڵ هاتوچۆی ماڵیان هەبووە و کڕین و فرۆشتنی نایاسایی نزیک بە ٤٥٠ ملیۆن دۆلاریان هەبووە.

هەروەها سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتیش بە ئەنجامی هەوڵی چەند مانگە توانیان لادانێکی بەربڵاو لە بواری دراوی بدۆزنەوە کە لەم پێوەندیەدا ١٣ کەس بە شناسی ساختەوە دەیانەویست لە ئێران بە شێوەی نایاسایی بچنە دەرەوە دەستگیر کران و پاش کۆ کردنەوەی بەڵگەی تۆمەتەکان، ڕادەستی دامودەزگا دادوەرییەکان کران.

News Code 24155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =