سووریا لە ساڵی ٢٠١٩ زیاترین گەشەی ئابووری دەبێت

گۆڤارێکی ئابووری چاپی بریتانیا ڕاپۆرتی دا کە زیاتری گەشەی ئابووری لە جیهان لە ساڵی ٢٠١٩ هی سووریا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، گۆڤاری ئێکۆنۆمیست چاپی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سووریا لە ساڵی ٢٠١٩ زیاتری گەشەی ئابووریی بە ۹.۹% ەوە دەبێت.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: بەنگلادش، بوتان، هیند و ڕواندا بە ڕیزەوە لە پلەکانی دوایی دەبن.

سامر خەلیل وەزیری ئابووری و بازرگانی دەرەکی سووریا ڕایگەیاند کە ئاوەها ڕاپۆرتگەلێک لە گەڵ بەرچاوگەی ئابووری سوویا لە داهاتووی ئەو وڵاتە هاوسانی هەیە چونکوو دەوڵەت هەوڵی پێویستی بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی ئابووری بە سووریا ئەنجام داوە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: پرسی گرنگ لە ئەو پێش بینییە گۆڕانی بنەڕەتی جۆری ڕوانینی جیهان بە ئابووری سووریایە.

News Code 24154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =