مه‌رجی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ به‌شداری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی عه‌ره‌بی

سه‌رچاوه‌یه‌کی میسری ڕایگه‌یاند: به‌شداری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ سووریا دڵنیایی بدات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر له‌ ئه‌لعاله‌م، سه‌رچاوه‌یه‌کی میسری که‌ له‌هه‌نگاوه‌کانی میسر، ئیمارات، عه‌ره‌بستان و به‌حره‌ین ئاگاداره‌، وتی: به‌شداری سووریا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌م وڵاته‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ سووریا دڵنیایی بدات.

خه‌میس جه‌هیناوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ سامح شوکری هاوتا میسرییه‌که‌ی دیداری کردووه‌ و بڕیار وایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدول فه‌تاح سیسیش گفتوگۆ بکات.

۳۰مین کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی له‌ تونس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری به‌شار ئه‌سه‌د له‌م کۆبوونه‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تونس سه‌ردانی نیسری کردووه‌.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی کردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د داواکارییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی قبوڵ بکات، ده‌ست به‌جێ باڵوێزخانه‌کانی خۆیان له‌ ده‌میشق ده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها قاهیره‌ و وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ حاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م داوای ئه‌مریکا که‌ چۆن هێز بۆ باکووری سووریا ڕه‌وانه‌ بکه‌ن تاکوو له‌ جێگه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان جێگیر بکرێت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌کان ئه‌بوزه‌بی و ڕیاز له‌ دوای ئه‌وه‌ن تاکوو هێز بۆ شاره‌ کوردییه‌کانی سووریا ڕه‌وانه‌ بکه‌ن و جێگه‌ی هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان بگرنه‌وه‌.

هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سووریا چه‌ند داواکارییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی جێبه‌جێ بکات که‌ یه‌کێک له‌و داواکاریانه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێرانه‌.

News Code 24153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =