ئێمه‌ باش ده‌زانین ئێران له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکییه‌

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا دوای دیدار له‌گه‌ڵ نتانیاهۆ به‌ پێچه‌وانه‌ی ۱۳ ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ باش ده‌زانین ئێران له‌ دوای چه‌کی ناڤۆکییه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جورازلم پۆست، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا دوێنێ دوای دیدار له‌گه‌ڵ بنیامین نتانیاهۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا ته‌نیا کاتێک له‌ سووریا ده‌کشێته‌وه‌ که‌ هیچ مه‌ترسییه‌ک هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی ئیسڕائیل نه‌کات.

ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی نیشتمانی ئه‌مریکا به‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ۱۳ ڕاپۆرتی ئاژانسی ناڤۆکی که‌ جه‌خت ده‌کات ئێران پێبه‌ند بووه‌ به‌ به‌رجام، پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ گومانمان نییه‌ که‌ ئێران له‌ دوای په‌ره‌ دان به‌ چه‌کی ناقۆکییه‌.

ئه‌و له‌ درێژه‌دا بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ بۆمبه‌ ناۆکییه‌کانی ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌که‌ بکات، وتی: ئه‌مریکا و ئیسڕائیل خۆیان به‌ به‌رپرس ده‌زانن که‌ ڕێگه‌ی له‌ ناڤۆکی بوونی ئێران بکه‌ن.

News Code 24152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =