۳ لێژنه‌ی عێراق له‌ ۲۰۱۸ سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردووه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل پاگه‌نده‌ی کرد: ۳ لێژنه‌ی عێراق که‌ر بریتی بوون له‌ ۱۵ که‌س له‌ ۲۰۱۸ سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئاناتۆلی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل پاگه‌نده‌ی کرد:۳ لێژنه‌ی عێراق که‌ر بریتی بوون له‌ ۱۵ که‌س له‌ ۲۰۱۸ سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م لێژنانه‌ بریتی بوون له‌ که‌سایه‌تییه‌ سونی و شیعه‌ و خۆجێییه‌کانی عێراق. ئه‌م لێژنانه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی هۆڵۆکاست دیداریان کردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و که‌سایه‌تی زانکۆیی ئیسڕائیل دیداریان بووه‌.

ئیدی کۆهن، شاره‌زای زانکۆیی ئیسڕائیل له‌مباره‌وه‌ له‌ تویتر نووسی: ئه‌م لێژنانه‌ سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئێران له‌ سووریا له‌ به‌رانبه‌ر ڕاگرتنی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر سووریا سه‌ردانی ئیسڕائیلیان کرد بوو.

لێژنه‌کان جه‌ختیان کردبوو له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبه‌کان له‌ عێراق و سووریا و ئاسایی کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل. به‌غدا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌مباره‌وه‌ نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ عێراق په‌یوه‌ندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل نییه‌.

 ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ محه‌مه‌د حه‌کیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ عێراق پێبه‌نده‌ به‌ ڕێکاری ساز بوونی دوو وڵات له‌ فه‌له‌ستین.

گرووپه‌ سیاسییه‌کانی عێراق ئه‌م لێدوانه‌ به‌ نائاسایی وه‌سف ده‌که‌ن که‌ جه‌خت ده‌کات له‌ به‌فه‌رمی ناسینی ئیسڕائیل وه‌ک وڵاتێک.

News Code 24151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =