به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ساڵی ۱۹۴۸ به هۆی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆربه‌ی یه‌هوودییه‌کانی دانیشتووی وڵاتانی عه‌ره‌بی ناچار بوون ئه‌م وڵاته چۆڵ بکه‌ن و ئێسته ئیسڕائیل به‌م بیانوویه داوای زیاتر له ۲۵۰ ملیار باج وه‌ک زیانی ماڵ و مڵکی ئه‌م یههوودیانه ده‌کات.
ئه‌و وڵاتانه‌ی که یه‌هوودییه‌کان له ساڵی ۴۸ی زاینی ماڵ و حاڵیان چۆڵ کردووه له هه‌شت وڵاتی مه‌راکش، عێراق، سووریا، میسر، یه‌مه‌ن، تونس و لیبیا و ئێران بوون.
وه‌زیری به‌رانبه‌ر بوونی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیسڕائیل له‌مباره‌وه وتی: کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که ئه‌و سته‌مه مێژووییه‌کی له یه‌هوودییه‌کان له حه‌وت وڵاتی عه‌ره‌بی و ئێران له کراوه، به‌دوادا چوونی بۆ بکرێت.
ڕاۆژنامهی ههدشات ڕاپۆرتی داوه‌ه که ئیسڕائیل داوای سه‌رجه‌م ۲۵۰ ملیار دۆلاری وه‌ک غه‌رامه کردووه که ۳۵ ملیار دۆلاری هین تونسه و ۱۵ ملیار دۆلاری هین لیبیا.
به پێی پاگه‌نده‌ی زایۆنییه‌کان، دوای ۱۹۴۸ زیاتر له ۸۰۰ هه‌زار یه‌هوودی ناچار بوون وڵاتانی خۆیان چۆڵ بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە