ترامپ ته‌نیا باسی خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی خۆی ده‌کات

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پاگه‌نده‌ی کرد که‌ ئێران داوای دانوستان ده‌کات، وتی: ترامپ ته‌نیا خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی خوی ده‌ڵێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی وتی: سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له‌ ڕۆڵی خراپی پێشووی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ بداته‌وه‌ دیسان له‌ دژی خه‌ڵکی ئێران قسه‌ی زیاده‌ی کرد و له‌ دوای داگیرکاری سه‌ده‌کانی ناڤینه‌ که‌ باوی نه‌ماوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: خه‌ونه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای هه‌موو دوژمنکارییه‌کانیان تاکوو ئێسته‌ نه‌یتوانییوه‌ ئێران تووشی کێشه‌ بکات و بێ گومان له‌ داهاتووشدا ناتوانێت. ترامپ ته‌نیا خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانی خۆی ده‌ڵێته‌وه‌ که ته‌واو دوورن له‌ ڕاستی، ئه‌و باش ده‌زانێت که‌ ئێران ده‌یان ساڵه‌ به‌ باشی فێر بووه‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی گوشاره‌کان ببێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ترامپ به‌ باشی ئه‌وه‌ بزانێت که‌ خه‌ڵکی ئێران هه‌رگیز چۆک بۆ گوشاری سته‌مکارانه‌ی ئه‌مریکا دانادات گه‌ماڕۆ دان و دیوار ساز کردن له‌م سه‌رده‌مه‌دا کاریگه‌ری نه‌ماوه‌، ئێرانییه‌کان باش ده‌زانن که‌ چۆن ڕووبه‌ڕووی زۆرداری و سته‌م ببنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ ترامپ سه‌باره‌ت به‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران وتی: ئه‌وان (ئێران) دۆخێکی باشیان نییه‌، ئه‌وان داوای گفتوگۆیان کردووه‌.
 

News Code 24146

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =