وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

هەفتەی داهاتوو محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕووداو، سەعدوڵڵا مەسعوودیان، سەرکۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی وتی: محەممەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مێدیاکانی ئێران، محەمەد جەواد زەریف سەرەتا سەردانی هیندستان دەکات و دواتریش وەکوو هەوڵێک بۆ بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەردانی عێراقیش دەکات.

بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: زەریف لەداهاتوویەکی نزیک بە پشت بەستن بەو سیاسەتە هەمیشەیی و نەگۆڕاوەی سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات و مەبەستیش لە سەردانەکە هەماهەنگی زیاتر و بەهێز کردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانە لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: مێژووی ئێران لە دروست کردنی ئاشتی و ئاسایش و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ وڵاتانی عێراق و سووریا و هەتا یەمەنیش زۆر ڕوونە.

News Code 24145

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =