ئێران و سووریا تەوەری دیداری نتانیاهۆ و بۆڵتۆن

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تەوەری دیداری خۆی لە گەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای ئێران و سووریا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی توویتەریدا ڕایگەیاند: ئەمشەو میوانداری جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکام.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل درێژەی دا: سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕێ گرتن لە کارەکانی ئێران لە ناوچەکە و دۆخی سووریا پاش بڕیارەکەی ترامپ لە گەڵ ناوبراو گفتوگۆ دەکەم.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بڕیارە بە مەبەستی باس و گفتگۆ و لێکدانەوەی پرسی ئێران و سووریا سەفەری تورکیا و ئیسرائیل بکات.

News Code 24144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =